به‌هۆی ڕه‌فتاره‌كانی په‌كه‌كه ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مه‌خموور جێ ده‌هێڵن

مه‌خموور-PDK.info- به‌رپرسی لقی 23ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، په‌كه‌كه چه‌كداری هێناوه‌ته ناو كه‌مپی مه‌خموور و ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه بۆ سه‌ر گیانی هاووڵاتییانی سڤیل و بووەته هۆی جێهێشتنی ئه‌و شوێنه‌دا لەلایەن ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانەوە.
كرمانج عه‌بدوڵڵا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ''په‌كه‌كه له سنووری كه‌مپی مه‌خموور مه‌ترسی بۆ خه‌ڵكی سڤیلی ناو كه‌مپه‌كه دروست كردووه به دانانی بازگه و دادگا و سزادانی خه‌ڵك و هێنانی زیاتر له 300 چه‌كدار بۆ ناو كه‌مپه‌كه كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسیی ڕاسته‌وخۆی بۆ سه‌ر گیانی هاووڵاتییانی سڤیلی نێو كه‌مپه‌كه هەیە.''
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ''ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی په‌كه‌كه بووەته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ڕێكخراوه بیانیانه‌ی لەناو كه‌مپه‌كان خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش به هاووڵاتییان ده‌كرد كه‌مپه‌كه جێ بهێڵن كه ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكه ئاساییه‌كه ده‌بێت."
كرمانج عه‌بدواڵڵا گوتیشی: ''په‌كه‌كه له مه‌خموور و له شنگاڵ پشێوی و كێشه ده‌نێته‌وه و دژی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانە.''
هێدی كاكه‌یی




