سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە ئومێد خۆشناو دەکات

هەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ئومێد خۆشناو ده‌كات به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایكییه‌وه، كه شه‌وی رابردوو به‌هۆی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
ئەمڕۆ سێشەممە 2020/11/3 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کورستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پرسە و سەرەخۆشی لە ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکییەوە.
سەرۆکی حکوومەت، هاوخەمی خۆی پێ ڕاگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
شه‌وی رابردوو، (سەلمە مەلا عەزیز گڕاوی)، دایكی ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مان، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆچی دوایی كرد.




