٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومەت مووچەی دوو مانگی مامۆستا و فەرمانبەرانی قوتابخانەكانی پەنابەران خەرج دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا كە ٧٤٨ملیۆن و٩٢٠ھەزار دینار بۆ مووچەی دوو مانگی مامۆستا و فەرمانبەرانی قوتابخانەی پەنابەرانی سووریا لە ھەرێمی كوردستان، خەرج بكات.

بەپێی نووسراوێك، كە كۆپییەكی دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان كەوتووە، ئاماژە بەوە دراوە كە لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە و پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران،  رازین بە خەرجكردنی بڕی ٧٤٨ملیۆن و٩٢٠ھەزار دینار بۆ مووچەی دوو مانگی مامۆستا و فەرمانبەرانی قوتابخانەكانی پەنابەرانی سووریا بۆ ھەر سێ پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان، كە پارەكە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان خۆیان بە شێوەی نەقدی خەرج دەكرێت.

بە گوێرەی نووسراوەكە، لە ھەولێر ٥١٣مامۆستا و لە سلێمانی ١٩٦مامۆستا و لە دھۆك ٤٥٧مامۆستا ھەن، كە كۆی گشتیی ھەزار و ١٦٦مامۆستایە و ھەر سێ پارێزگاش ١٣٧فەرمانبەریان لە قوتابخانەكانی پەنابەرانی سووریادا ھەیە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، مووچەی ھەر مانگێك بۆ سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەرانی قوتابخانەكانی پەنابەرانی سووریا، ٣٨٣ملیۆن و ٨٢١ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار