٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی هەرێم سەرکۆنەی دوو هێرشی تیرۆریستی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هەردوو هێرشی تیرۆریستیی ڤییەنا و زانکۆی کابولی کرد.
لەڕێی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەرەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی داعشی کرد کە کرایە سەر زانکۆی کابول.
لە تویتەکەیدا ڕایگەیاندووە، هێرشی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر زانکۆی کابول شەرمەزار دەکەم، و سەرەخۆشی لە خێزانی قوربانییان دەکەم.
هەروەها ڕای دەگەیەنێت، ئەم هێرشە تیرۆریستییە دەیسەلمێنێت کە هێشتا هاوکاریی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی داعش بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە تەواوی دنیادا پێویستە.
لە تویتێکی تریشدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی دوێنێ ئێوارەی ڤییەنا دەکات کە تێیدا هاووڵاتییان کرانە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
ڕای دەگەیەنێت: سەرەخۆشی لە خێزانی ئەو هاووڵاتییانە دەکەم کە گیانیان لە دەست داوە و هاوبەشی خەمیانم، هەروەها هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم.

هەواڵی پەیوەندیدار