٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ره‌خۆشى له‌ ئومێد خۆشناو ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، بۆ كۆچى دواييى دايكى ئومێد خۆشناو، هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو ده‌ربڕی و هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى بخاته‌ به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و سه‌بووریی هه‌مووان بدات كه‌ ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ره‌خۆشى له‌ ئومێد خۆشناو ده‌كات
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11/3/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو دايكى به‌ڕێزيان سه‌ره‌خۆشى لێكرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى بخاته‌ به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و سه‌بووریی هه‌مووان بدات. لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز ئومێد خۆشناو سوپاس و پێزانينى بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپات كرده‌وه.

هەواڵی پەیوەندیدار