ئیسکۆی داسنی: ئەڵقەیەکی گرنگی سیاسی و ئابووریی جۆرجی و کوردی دروست دەکەین

تبلیسى - KDP.info - ئەندامێکی کوردی پەرلەمانی جۆرجیا دەڵێت، هەموو کارێک دەکەن لەپێناو بەرفراوانکردنی لۆبییەکی کوردستانی لە تەواوی دنیادا.
ئیسکۆی داسنی، کوردی ئێزدییە، دووەم جارە لەسەر یەک دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی جۆرجیا و دەڵێت: "جگە لە جۆرجیاش ئامانجیان قووڵکردنی پەیوەندیی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسیە لە نێوان کوردستان و وەڵاتان بۆ ئەوەی بتوانین ڕەگ و ڕیشاڵی سیاسیی کوردی زیاتر بخەینە نێو زەمینی سیاسەتی جیهانییەوە."
ئیسکۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکرارت کوردستان دەڵێت: "ئێستا لۆبیی کورد لە ئاستی پێویستدا نییە، پێویستە کورد لەنێو خۆیاندا خۆیان ڕێک بخەن، ئەوەی گرنگە ڕێکخستنی دیاسپۆرای کوردە بۆ ئەوەی بتوانن لۆبییەکی گوشاری بەهێزیان هەبێت، دەبێ هاوشێوەی وەڵاتان خەباتی سیاسی و مەدەنی بە ڕیگای گوشاری سیاسیی بکەین و بتوانین مافەکانی خۆمان بەدەست بهێنین."
''ئێستا ژمارەیەکی زۆری ئەندام پەرلەمانی کورد لە ئەوروپا هەیە، پێویستیمان بە کۆنگرەیەکی سیاسیی کوردستانییە بۆ ئەوەی بتوانین پێکەوە کارێکی هاوبەشی دیپلۆماسی بکەین.'' ئیسکۆ وا دەڵێت.
کــاروان بــاعەدری




