لە سنووری سیدەکان شەش پڕۆژە جێبەجێ دەکرێن

سیدەکان-KDP.info- بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان ڕایگەیاند، لە سنووری سیدەکان شەش پڕۆژەی جۆراوجۆر بە گوژمەی نزیکەی ملیارێک دینار جێبەجێ دەکرێن.
ئیحسان چەلەبی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، شەش پڕۆژە لە سنووری سیدەکان جێبەجێ دەکرێن، کە سێ لەو پڕۆژانە قیرتاوکردنی رێگاوبانن و ئەوانیش رێگای سۆران سیدەکان و رێگای چۆمان گوندی کەژەک و رێگایەکی دیکە لە سیدەکانە، ئەو سێ رێگایەش بە گوژمەی ٧٠٠ و٢٦ ملیۆن دینار لەلایەن کۆمپانیای شەپۆل بە ھاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوەی رێگاوبانی سۆران جێبەجێ دەکرێن.
چەلەبی گوتیشی، دوو پڕۆژەی ئاویش لە سیدەکان جێبەجێ کران لە گۆڕینی تۆڕی ئاو و دانانی تۆڕی ئاو بۆ چەند گەڕەکێک بە گوژمەی ٣٢ملیۆن دینار لەسەر بودجە و داھاتی پارێزگای ھەولێر.
دەشڵێ، پڕۆژەیەکی دیکە دروست دەکرێت، ئەویش دەروازەی شارۆچکەی سیدەکانە بە گوژمەی شەش ملیۆن و٣٧٠ھەزار دینار، کە ئەویش لەسەر بودجەی سۆران دەبێت، ئەمەش سیمایەکی جوان بە سیدەکان دەبەخشێت
بڵند ئیبراھیم




