٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لە ناحیەی خەلیفان کۆمەڵێک پڕۆژە جێبەجێ دەکرێت"

سەرچاوە: KDP.info

خەلیفان- KDP.info - بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان ڕاگەیاند، زۆربەی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لە ماوەی ڕابردوودا وەستاون، بەڵام خۆشبەختانە ئێستا دەست کراوە بە قۆناغەکانی جێبەجێکردنی بەشێکی زۆریان و بەشێکی تریشیان لە داھاتوودا جێبەجێ دەکرێن.

بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان، مەغدید مەعرووف، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "چەند پرۆژەکی نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکانی سپیلک-خەلیفان و دۆڵی ئاڵانە و گەلی عەلی بەگ-خەلیفان قیڕتاو کراون لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ھەولێر و بە گوژمەی 80 ملیۆن دینار پرۆژەکان جێبەجێ کراون."

مەعرووف ئەوەیشی ڕاگەیاند: "لە بواری ئاو و ئاوەڕۆ بە چەند پرۆژەیەک لە سەنتەری ناحیە و گوندەکان کێشەی کەمئاوی چارەسەر کراوە، کە پێشتر بە تانکەر ئاویان بۆ دابین دەکرا، ھەروەھا بۆ پاڵپشتیی جووتیاران چەند جۆگەیەکی ئاودێری لە شارەدێی خەلیفان لەلایەن شارەوانییەوە جێبەجێ کراوە."

ناوبراو دەشڵێت: "لەداھاتوودا چەند پرۆژەیەکی تر بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییان جێبەجێ دەکەین، بەتایبەتی لەبواری گەشتوگوزاردا ."

سیروان سابیر

 

هەواڵی پەیوەندیدار