پهیامی هاوخهمیى سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی جەلالی مەلەکشا

هەولێر-KDP.info- بۆ كۆچی دوایى شاعیری ناوداری کورد جهلالی مهلهکشا، سەرۆک بارزانی، پرسهنامهیهكی ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو جەلالی مەلەکشا و ڕۆشنبیر و ئەدەبدۆست و نووسەرانی شاری سنە و هەموو کوردستان کرد، كه ئهمهى خوارهوه دهقهكهیهتی:
پرسەنامەی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شاعیر جەلالی مەلەکشا
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری ناوداری گەلی کورد جەلالی مەلەکشام پێ گەییشت.
جەلالی مەلەکشا نووسەر و شاعیرێکی نیشتیمانپەروەر بوو کە جێی دەستی لە بەرەوپێشبردنی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردستان دیارە.
سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو جەلالی مەلەکشا و ڕۆشنبیر و ئەدەبدۆست و نووسەرانی شاری سنە و هەموو کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون
مەسعود بارزانی
یەکی تشرینی دووەمی ۲٠۲٠




