په‌یامی هاوخه‌میى سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ كۆچی دوایی جه‌لالی مه‌له‌کشا

هەولێر-KDP.info- بۆ كۆچی دوایى شاعیری ناوداری کورد جه‌لالی مه‌له‌کشا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاستەی بنەماڵە و دۆست و خۆشەویستان و شەیدایانی شیعرە بەرزەکانی کرد، كه ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ کۆچی شاعیر جه‌لالی مه‌له‌کشا
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواییی شاعیری ناوداری کورد جەلالی مەلەکشام بیست.
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و دۆست و خۆشەویستان و شەیدایانی شیعرە بەرزەکانی دەکەم، هاوخەمی کۆڕی شاعیران و ئەدەبدۆستانم بۆ لەدەستدانی شاعیری ئاویەر.
له خوای مه‌زن داواکارم گیانی بخاته به‌ر به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
٢٠٢٠/١٠/٣١




