ئامادەکاری بۆ دووبارە مەشقکردن بە ھێزی پێشمەرگە کراوە

ھەولێر-KDP.info- دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بە ھۆی نەخۆشیی کۆرۆنا مەشقکردن لەلایەن ھاوپەیمانانەوە بە ھێزی پێشمەرگە راگیرا، لە ئێستادا ئامادەکاری کراوە بۆ ئەوەی دووبارە مەشق و ڕاهێنان دەست پێبکاتەوە.
لیوا قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالار لە وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە مەشق و راھێنان بە ھێزی پێشمەرگە راگیرا، لە ئێستادا ئامادەکاری کراوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە مەشق و راھێنان بە ھێزی پێشمەرگە دەست پێبکاتەوە.
گوتیشی: "ھەر کاتێک ھاوپەیمانان ویستیان دەست بە مەشق و راھێنان بکەنەوە، ئێمە وەکو ھێزی پێشمەرگە ئامادەین، چونکە ھاوپەیمانان لە مەشق و راھێنان بە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەردەوام دەبن".
بڵند ئیبراھیم




