٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بەبۆنەی کۆچی دوایی شاعیر و نووسەری ناسراوی کوردستان، جەلالی مەلەکشا بڵاوکردەوە.

دەقی پرسەنامەکە:

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیر و نووسەری ناسراوی کوردستان جەلالی مەلەکشام بیست، کە ڕۆشنبیرێکی نیشتمانپەروەر بوو . پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی دەکەم وهاوبەشی خەمیانم . خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت.

 

مەسرور بارزانى

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار