نێچیرڤان بارزانی: هاوسۆز و هاوخەمی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و یۆنانم

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمیی بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و یۆنان دەنێرێت و هیوای زووچاکبوونه‌وه بۆ برینداران و به‌رکه‌وتووان ده‌خوازێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خێزان و که‌سوکاری قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی تورکیا و یۆنان ده‌کات کە تاوەکو ئێستا 25 کەس گیانیان لەدەستداوە و رایدەگەیێنێت "هاوسۆز و هاوخه‌میانم".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها لە پەیامەکەیدا دەڵێت "خوای مه‌زن گیانیان شاد بکات و دڵنه‌وایی به هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت. هیوای زووچاکبوونه‌وه بۆ برینداران و به‌رکه‌وتووان ده‌خوازم".
ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی 30ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له شاری ئیزمیر به‌گوڕی 6.8 پله‌ی رێخته‌ر روویدا. به‌گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كان تاوه‌كو ئێستا 25 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و، 804 كه‌سیش برینداربوون.




