حکوومەت بڕیاری دا ٨%ی داھاتی کارەبا بۆ پارێزگاکان بێت

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری کارەبای ھەولێر دەڵێ، بەھۆی ئەوە قەیرانی داراییەی دروست ببوو ھیچ بڕێک لە پارەی داھاتی کارەبا بۆ پارێزگاکان نەدەبوو، بەڵام بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت لەمەودوا ٨%ی داھاتی کارەبا بۆ پارێزگاکان دەبێت، کە بۆ ھەر پارێزگایەک دەکاتە نزیکەی ملیارێک دینار بەمەش دەتوانین زۆرینەی کێشەکان چارەسەر بکەین.
حوسێن حەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "لەماوەی ڕابردوو بەھۆی قەیرانی داراییەوە ھیچ بڕە پارەیەک لەداھاتی کارەبا بۆ پارێزگاکان نەدەبوو، بەڵام حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بتوانین ئەوکێشانەی لە کارەبا بۆ ماندروست دەبێت چارەسەری بکەین بۆ ھەر پارێزگایەک لەداھاتەکەی ٨%ی بۆ ئەوان دەبێت، ئەمەش ھەنگاوێکی باشە و دەتوانین لەو ڕێگەیەوە کێشەکانی خۆمان چارەسەر بکەین.
بەڕێوەبەری کارەبای ھەولێر گوتیشی، "ئەو ٨% بڕێکی باشی پارەیە بۆ پارێزگاکان کە نزیکەی ملیارێک دەبێت و دەتوانین لەو ڕێگەیەوە زۆرینەی ئەوکێشانەی کارەبا کە ڕوبەروومان دەبنەوە چارەسەریان بکەین.
بڵندئیبراھیم




