٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەڵمانیا: سوپاس بۆ درێژکردنەوەی ئەرکی هێزەکانتان لە عێراق و کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دوای ئەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی سوپای وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 15 مانگی دیکە دا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند: سوپاسی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ده‌که‌ین بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ئه‌رکی هێزه‌ ئه‌ڵمانییه‌کان له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان. سوپاس بۆ گه‌ل و حکوومه‌تی ئه‌ڵمانی که‌ پشتیوان و هاوکارمانن.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند: له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان هێشتا پێویستیمان به‌ پشتگیریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار