نێچیرڤان بارزانی سەرکۆنەی هێرشەکەی فەرەنسا دەکات
__2020_10_30_h13m12s5__BA.jpg)
هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ هه‌ینی (30ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، له تویتێكدا، كه به زمانی كوردیی بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، "سه‌ركۆنه"ی ئه‌و كاره "تیرۆریستییه"ی كرد، كه له شاری "نیس" له فه‌ره‌نسا روویدا و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بوونه قوربانی.
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌دا، وێڕای ناردنی سه‌ره‌خۆشی بۆ كه‌سوكاری قوربانییه‌كان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نووسیویه‌تی: "له‌م کاته سه‌خته‌دا هاوسۆز و هاوخه‌میانم".
ده‌قی تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
"سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و کاره تیرۆرستییه ده‌که‌م، که له شاری نیس له فه‌ره‌نسا ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی کرده ئامانج و بوونه قوربانی. سه‌ره‌خۆشیی قووڵم پێشکه‌ش به خێزان و که‌سوکاری قوربانییان و گه‌ل و‌حکوومه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌که‌م، له‌م کاته سه‌خته‌دا هاوسۆز و هاوخه‌میانم".





