زانکۆی ئەمەریکیی کوردستان لە دھۆک، دەرفەتی خوێندن بۆ پێکهاتەکان ڕادەگەیەنێت

دهۆک-KDP.info- ڕاگەیاندنی زانکۆی ئەمەریکیی کوردستان لە دهۆک ڕایگەیاند، زانکۆکەیان چەندین کورسیی خوێندن ئەمساڵی بۆ پێکهاتە ئایینییەکان و کەمینەکان و خێزانە کەمدەرامەتەکان تەرخان کردووە.
هەڵمەت کوێستانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''لە یەکەم مینحەدا ٤٨ کورسی بۆ کەمینە و کەمدەرامەتەکان و لەوانەش ١٠ کورسی بۆ کوڕان و ٣٨ کورسی بۆ کچان تەرخان کراوە و خەرجەییەکەیشیان لەلایەن حکوومەتی ئەمەریکاوە دەدرێت و ٢ کورسیی تر بۆ کچانی ئیزدیی ڕزگاربووی دەستی داعش تەرخان کراوە و لەلایەن دەزگای کۆنراد ئادێناوەری ئەڵمانیاوە خەرجییەکەیان دەدرێت''
ئاماژەیشی دا: "٢٥ کورسیی خوێندنی پەرستاریش تەرخان کراوە کە خەرجییەکانیان لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەدرێت و، هەموویان دەبنە ٧٥ کورسی."
کـاروان بــاعەدری




