"چه‌ند ڕۆژی داهاتوو هاوكاریی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌یه‌نرێته پێشمه‌رگه"

هەولێر-KDP.info- چه‌ند ڕۆژی داهاتوو، هاوكاریی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌یه‌نرێته دوو لیوای هێزی پێشمه‌رگه، ئه‌مه په‌یامێكه بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتیوانیی هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه، بڕیاره له ئاستی جیاوازیش پێشمه‌رگه، بۆ ئیداره‌دانی ناوچه‌كانی هێڵی گه‌رم ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سوپای عێراق بكات، ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانیش، به‌دواداچوون بۆ ئه‌و گرێبه‌ستانه ده‌كات كه حكوومه‌تی عێراق بۆ كرینی چه‌ك له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه كردوویه‌تی و بریاریشه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كوردستان بكه‌ن، تا پشكی پێشمه‌رگه له‌و چه‌كانه بدرێت.
١٢ لیوا پڕچه‌ك ده‌كرێت
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه گفتوگۆی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و هاوپه‌یمانان به گه‌رمی ده‌ستی پێ كردووه، ڕه‌نگبێت به‌شێكی په‌یوه‌ندیی به سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش هه‌بێت، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی هێڵی گه‌رم و ئه‌و شوێنانه‌ی وه‌ك پێویست له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق هه‌ماهه‌نگی نییه، به‌شێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كه گۆڕانكاریی ناوچه‌كه ئه‌وه ده‌خوازێت، له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه ئاماده‌كاری هه‌بێت بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك، چونكه لێكه‌وته نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تییه‌كان جێگای دڵخۆشی نین، هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك هێزێك كه بارگاوی نییه به هیچ ناكۆكییه‌كی مه‌زهه‌بییه‌وه، بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی كوردستان و عێراق گرنگه، به‌تایبه‌ت ڕۆڵی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، ڕۆژی 27ی 10ی 2020 شاندێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، كۆ بووەتەوە و، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆڵۆنێڵ جولیات، فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێم و شاندێكی ڕاوێژكاری سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا به‌شدار بوون، به‌پێی زانیاریی ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كەدا باس له هاوكاریی قۆناغی دووه‌می پێشمه‌رگه كراوه، فه‌ریق جه‌مال ئیمنكی، سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "ڕاسته بۆ 1ی 11ی 2020 ده‌ست به دابه‌شكردنی هاوكاریی سه‌ربازی بۆ دوو لیوای پێشمه‌رگه ده‌كرێت، كه بریتین له چه‌ك، پێداویستیی له‌شكری، ئالیات، و ئالیاتی درع، ئه‌ویش لیواكانی 14 و 16ی پێشمه‌رگه ده‌بن، هاوپه‌یمانان به‌نیازن 12 لیوای دیكه پڕچه‌ك بكه‌ن، به‌رنامه‌ی خۆشیان داناوه، به‌رنامه‌كانیان، له ساڵی 2021 ده‌ست پێ ده‌كات، خۆیان ده‌زانن هاوكارییەکان چۆنن، به‌ڵام به ئێمه‌یان گوتووه، به‌نیازن 12 لیوای دیكه‌ی هێزی پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكه‌ن".
مه‌شق و ڕاهێنانی پێشمه‌رگه
به‌پێی زانیاریی ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، به له‌رچاوگرتنی ڕۆڵی پێشمه‌رگه، كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری داوه، ڕاهێنان بۆ پێشمه‌رگه درێژ بكرێته‌وه، فه‌ریق جه‌مال ئیمینكی ده‌ڵێت: "تا پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هێزی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام بوون له مه‌شق و ڕاهێنان به هێزی پێشمه‌رگه، چه‌ند وڵاتێكیش له چوارچێوه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هاوكار بوون، تا ئێستاش كاری ڕاوێژكاره‌كان له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه، هه‌رچه‌نده مه‌شق و ڕاهێنانیان وه‌ك جاران نییه، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌خۆشیی كۆرۆنا پرسه‌كه‌یان دوا خستووه و به‌رنامه‌ی ئه‌وان وایه بۆ ساڵی 2021 وه‌ك چاو‌دێر سه‌یری ئه‌و مامۆستایانه ده‌كه‌ن كه مه‌شق به هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و سه‌رپه‌رشتییان ده‌كه‌ن و به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی هه‌یه بۆ ساڵی 2021 به‌رده‌وام ده‌بن له مه‌شق و ڕاهێنانه‌كان به هێزی پێشمه‌رگه."
هاوكارییه‌كان چۆن ده‌بن؟
چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی له زاری به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واشنتۆنەوە بڵاوی كرده‌وه كه كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له پرۆژه‌بودجه‌ی 2021ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی هاوكاریی بۆ پێشمه‌رگه جێگر كردووه، سوپاسالاری پێشمه‌رگه لهوبارەیەوه گوتی: "ڕه‌نگه تا ئه‌م دوو سێ مانگه‌ی داهاتوو هاوكارییه‌كان به‌رده‌وام بێت، بۆ ساڵی داهاتووش كه هاوكارییه‌كان چۆن ده‌بن، ڕه‌نگه نوێنه‌ری حكوومه‌ت له واشنتۆن زانیاریی هه‌بێت، به‌ڵام هیوادارین، ئه‌م هاوكارییانه به‌رده‌وام بن، داواكاریی ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكرێت، به‌تایبه‌ت به چه‌كی باش، به‌رده‌وام بن له مه‌شق و ڕاهێنان، به‌رده‌وام بن له پشتیوانیی هێزی پێشمه‌رگه، چونكه ده‌ركه‌وت له شه‌ڕی داعش، پێشمه‌رگه چه‌نده قاره‌مانانه شەڕی كرد و توانیی ئه‌فسانه‌ی داعش له ناوچه‌كه تێك بشكێنێت، ئه‌وانیش گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان، ناوه‌ندێكی ئارامن بۆ ناوچه‌كه، كاتێك له به‌غدا دۆخه‌كه تێك ده‌چێت ئاراسته‌ی ئه‌وان به‌ره‌و هه‌ولێره، له‌و ڕوانگەیە‌وه له‌و باوه‌ڕه نیم به ئاسانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا له كوردستان بكشێنه‌وه و پرسی كشانه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ ئێمه باس نه‌كردووه".
گۆڕانكاریی ڕێكاری هاوپه‌یمانان و پێشمه‌رگه
دوای هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر پارێزگاری هه‌ولێر كه له ڕێگای مووشه‌كه‌وه كرایه ئامانج، به‌شێك له میدیا عه‌ره‌بییه‌كان ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه كه ڕه‌نگه ستراتیژیه‌تی كاری هاوپه‌یمانان له هه‌ولێر گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت، به‌و ئاراسته‌ی كه له‌گه‌ڵ پیشمه‌رگه و سوپای عێراق ئیداره‌ی ناوچه‌كانی هێڵی گه‌رم ده‌كه‌ن، فه‌ریق جه‌مال ڕایگه‌یاند: ''به‌ڵێ دوای ئه‌و هێرشه، بۆ هاوپه‌یمانان ده‌ركه‌وت، چه‌نده ئه‌وان به ئامانج ده‌گیرێن، دوو ئه‌وه‌نده‌ش كوردستان، وڵاتانی هه‌رێمایه‌تیش ده‌ستوه‌ردانیان له عێراق هه‌یه و ڕه‌نگه پێیان خۆش نه‌بێت ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی له كوردستان هه‌یه. بۆیه ده‌بێت هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رچاو بگیرێت و هاوپه‌یمانان سوپاسی كوردستانیان كردووه بۆ ئه‌و ئارامیه‌ی هه‌یه، سوپاسی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن كه پاراستنی ناوچه‌كه‌ی له ئه‌ستۆدایه، به‌ڵام هیچ گۆڕانكارییه‌ك له هه‌ڵوێستی ئه‌وان دروست نه‌بووه كه ترسیان هه‌بێت له كوردستان."
گوتیشی: "زۆربه‌ی وڵاتان له‌سه‌ر خه‌تن بۆ هاوكاریی پێشمه‌رگه، ئه‌وانیش بۆ چاكسازی و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، چونكه چوار وڵات؛ له‌وانه ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و هۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ تیمی بۆردی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر خه‌تن بۆ چاكسازی له هێزی پێشمه‌رگه و یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی ژمێریاری كه له‌ژێر كۆنترۆڵی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا بێت، ئه‌م وڵاتانه پابه‌ندن به هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه و ئه‌وان پێیان گوتووین ئه‌گه‌ر ئێوه هێزه‌كانتان ڕێك بخه‌نه‌وه هاوكارییه‌كان زیاتر ده‌بن".
كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنه‌ی داعش و به‌هێزبوونه‌وه‌ی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری مادده‌ی 140 هه‌ماهه‌نگیی هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق باشتر بووه، به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كه هه‌وڵی جددی ده‌دات بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، سوپاسالاری پێشمه‌رگه له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییانه‌وه ده‌ڵێت: "تا ئێستا سێ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی ئه‌نجام دراون، له 2019 دوو كۆبوونه‌وه، ئه‌مساڵیش كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام دراوه، دواین كۆبوونه‌وه 13ی مانگ بوو كه 4 ته‌وه‌ره باس كراوه، یه‌كێك له‌وانه: كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی هاوبه‌ش، ناوچه‌ی هاوبه‌ش: ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش، لهوبارەیەوه گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن كه سه‌نته‌ره‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌رووی سه‌ربازییه‌وه ده‌ستبه‌كار بن تا كۆتاییی ئه‌م مانگه، دواتر لێژنه‌ی لاوه‌كی بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك دروست بكرێت، له خانه‌قین و كفرییه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین كه له‌وێ لێژنه‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌گه‌ڵ هێزی عێراقی دیراسه‌ی ئه‌و هێڵه ته‌ماسه بكه‌ن كه له‌نێوانیانه بۆ ئه‌وه‌ی بازگه‌ی هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش له‌و ناوچانه دابنرێت، چاوەڕوانین هه‌ردوو لێژنه‌كه كاره‌كانی خۆیان ته‌واو بكه‌ن، ئه‌و ناوچەیە ته‌واو كرا ده‌ست به ئاماده‌كاری بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه ده‌كه‌ین، وه‌ك كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك، دواتر بۆ مه‌خموور و ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی مووسڵ".
ڕایشیگه‌یاند: ''تا ئێستا له‌سه‌ر دوو بنكه‌ی هاوبه‌ش ڕێككه‌وتنمان كردووه، پێمان باش بوو هێڵێكی هاوبه‌ش و ستراتیژی به یه‌كه‌وه ئیداره بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئاسان نییه و له شه‌و و ڕۆژێكدا ته‌واو نابێت".
مه‌ترسییه‌كانی داعش
له چوارچێوه‌ی خۆڕێكخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌دا دووباره باس له مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌كرێت، فه‌ریق جه‌مال ئیمینكی، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه دوای كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر و هاتنه‌وه‌ی سوپای عێراق بۆ ناوچه‌كانی سنووری مادده‌ی 140، تا ئێستا نه‌توانراوه سنووری كه‌ركووك و خانه‌قین و سه‌عدییه و قه‌ره‌ته‌په و مه‌خموور و دیاله و كفری و ناوچه‌ی حه‌مرین و شنگال بپارێزرێت و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ جووڵه‌ی داعش زیاتر ده‌بێت، ڕۆژانه كرده‌ی تیرۆرستی له‌ناو هێزه عێراقییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌ندێك جار به شه‌وان بازگه داده‌نێن، هاوپه‌یمانان خۆیان دان به‌و مه‌ترسییه‌دا ده‌نێن، له زۆر ناوچه ئه‌گه‌ر هاوكاریی هاوپه‌یمانان نه‌بێت هێزه عێراقییه‌كان ڕه‌نگه نه‌توانن ئه‌و ناوچانه كۆنترۆڵ بكه‌ن و تا ئێستاش بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان هاوپه‌یمانان به فڕۆكه هاوكارییان ده‌كه‌ن، جووڵه‌ی داعش ماوه و مه‌ترسیشن، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وه ده‌كه‌ن".
گله‌ییی پێشمه‌رگه له به‌شی خۆیان له‌و پشكانه‌ی هاوپه‌یمانان ده‌یده‌نه عێراق
به‌پێی زانیاریی ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێك له داواكارییەکانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له دانوسانی نێوانیان له‌گه‌ڵ شاندی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ پشكی هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك خۆی بدرێت، له ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌مه نه‌كراوه، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق چه‌ند گرێبه‌ستێكی چه‌كی كردووه له ساڵی 2011 بۆ 2014 له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێك، ئێستا شاندی دانوسانكاری كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا پێی وایه ده‌بێ پشكی پێشمه‌رگه له‌و چه‌كانه بدرێت، له‌و بارەیەوه، د. ناسر هه‌ركی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كان جه‌ختمان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێشمه‌رگه به‌شێكه له دامه‌زراوه‌ی ئه‌منیی عێراق، ده‌بێ پێشمه‌رگه پشكی له هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان هه‌بێت كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه بۆ سوپای عێراق دێت، چ وه‌ك چه‌ك یان مه‌شق و ڕاهێنان، ئه‌وه‌ش ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و سوپای عێراق هه‌یه، له ساڵی 2011 به‌پێی گرێبه‌ستی حكوومه‌تی عێراق بۆ كڕینی چه‌ك، گوایه به‌شێك له تانكه‌كان هاتوون، به‌ڵام كه‌م بوون و وه‌زیری به‌رگریی عێراقیش لهوبارەیەوه گوتی: ''تا ڕاده‌یه‌ك وه‌رنه‌گیراون و هه‌ندێك پاره‌ش مابوو هی حكوومه‌تی عێراق كه بۆ هاتنی كاروانی دووه‌می چه‌ك دانرابوو، له كاتی چوونی وه‌زیری به‌رگریی عێراق، بۆ وڵاتی ئۆكرانیاش، هه‌ر ئه‌وه بوو كه هه‌ندێك گرێبه‌ست بكات بۆ هێنانی چه‌ك، كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ڕاپۆرتێكی داوه‌ته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئێمه داكۆكی ده‌كه‌ین له پشكی پێشمه‌رگه له‌و گرێبه‌ستانه، ده‌بێت پێشمه‌رگه به‌شی خۆی وه‌ربگرێت، به‌تایبه‌ت چه‌ك و جبه‌خانه".
ئه‌وەیشی ڕاگه‌یاند: "گرنگه هه‌ردوو حكوومه‌ت بگه‌نه ڕێككه‌وتن لهوبارەیەوه، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی قورسی هاوپه‌یمانانیش كه ده‌درێته سوپای عێراق به‌شی پێشمه‌رگه‌ی لێ بدرێت و به‌پێی زانیارییه‌كان له میزانیه‌ی 2021ی ئه‌مه‌ریكا به‌شێكی بودجه بۆ پێشمه‌رگه دیاری ده‌كات کە ئه‌مه گه‌ره‌نتییەکی باشه بۆ كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه."
هه‌رله‌م بارەیەوه، فه‌ریق جه‌مال ئیمینكی ده‌ڵێت: "ده‌بێت هاوپه‌یمانان فشار له حكوومه‌تی عێراق بكه‌ن چه‌كه‌كانیان كه ده‌ده‌نه سوپای عێراق به‌شی پێشمه‌رگه‌ش بده‌ن، له شەڕی داعش هه‌ندێك چه‌كمان ده‌گه‌یشته ده‌ست وه‌ك دژه تانك و دۆشكه، به‌ڵام كه شەڕی داعش نه‌ما، ئیتر هاوكارییه‌كان له ڕێگای به‌غداوه كرا و له‌رووی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه هاوپه‌یمانان ناتوانن ڕاسته‌خۆ چه‌ك بده‌نه پێشمه‌رگه."
ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش
له‌باره‌ی ئه‌گه‌رهی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگەدا د. ناسر هه‌ركی، زیاتر قسه ده‌كات و پێی وایه گرنگه ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش بۆ ئه‌و ناوچانه بكرێت كه مه‌ترسیی داعشیان له‌سه‌ره و ئه‌مه له كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق باس كراوه، به‌ڵام پێویستی به دیراسه‌كردنی ورد هه‌یه، فه‌ریق جه‌مالیش گوتی: "ئه‌وان وه‌ك سوپای عێراق زۆر جار داوایان كردووه ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش بكه‌ین، به‌ڵام ئێمه گوتمان ده‌بێت ئه‌مه به دیراسه بێت، ناكرێت ئۆپه‌راسیۆنێك بكرێت و هه‌ردوولامان بگه‌ڕێینه‌وه شوێنه‌كانی خۆمان و داعش بێته‌وه شوێنه‌كان، ئێمه چوینه قه‌ره‌چۆغ 5 شه‌هید و 15 بریندارمان دا دواتر سوپای عێراق و پێشمه‌رگه كشانه‌وه، ئه‌مه خراپه و ناكرێت، ده‌بێت به‌پێی به‌رنامه بێت و ده‌بێت هێڵی هاوبه‌ش له نێوانیان هه‌بێت."
ده‌رئه‌نجامه‌كان:
یه‌كه‌م: پێشمه‌رگه داوا ده‌كات گۆڕانكاری له شێوه‌ی ئالیه‌تی هاوكاریی هاوپه‌یمانان بێت و ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه بكات.
دووه‌م: ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی داعش.
سێییه‌م: به‌رده‌وامبوونی هاوكاریی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا بۆ كوردستان.
چواره‌م: ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق بۆ ئیداره‌دانی ناوچه‌كانی مادده‌ی 140.
ڕاپۆرتی شیكاری و به‌دواداچوون: كارزانی سه‌باح هه‌ورامی




