٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی ھاوبەشی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان بڕیار لەبارەی پرۆسەی خوێندن دەدەن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو سەرەتای مانگی ١١ لیژنەی ھاوبەشی وەزارەتی پەروەردە و تەندرووستی  کۆبوونەوەیەک بکەن و، بڕیار لەبارەی پرۆسەی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان بدەن، کە بەردەوام بیت، یان رابگیرێت.

گوڵستان باقی سلێمان، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "وەزارەتی خوێندنی باڵا شێوازی خوێندنیان بە ئۆنلاینە و تەنیا وەزارەتی پەروەردە ھەردوو قۆناغی یەکەم و دووەمی بنەڕەتی و دوازدەی ئامادەیی دەچنە قوتابخانە، لەکاتی کردنەوەی قوتابخانە، وەزارەتی پەروەردە باسی لەوەکرد ئەگەر دۆخەکە خراپ بوو دەرگای قوتابخانەکان دەگرن و تا ئەو کات ھەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن، ئێستا بڕیارە سەرەتای مانگی داھاتوو کە دەکاتە ھەفتەی داھاتوو بڕیاری لێ بدرێت".

گوڵستان باقی سلێمان گوتیشی: "دوو لیژنە لە وەزارەتی پەروەردە و تەندرووستی ھەن و تاوتوێی دۆخی ئێستا دەکەن، بڕیار دەدەن کە پرۆسەی خوێندن بەردەوام بێت، یان رابگیرێت، چونکە ژمارەیەکی زۆری مامۆستا و قوتابی تووشی کۆرۆنا بوون، ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت و ماموستا مۆڵەتی نەخۆشی وەربگرێت، ئەوکات بۆشایی درووست دەبێت، بۆیە لەو کۆبوونەوەیە  ھەڵسەنگاندن دەکەن و بڕیاری پێویست دەدەن".

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار