بازنەكانی شاری كەركووك بۆ ھەڵبژاردن پەسندکرا

بەغدا-KDP.info- لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە تا درەنگانی شەوی رابردوو بەردەوام بوو، بازنەكانی شاری كەركووك بۆ ھەڵبژاردن پەسندکرا.
لایەنە سیاسییەكان، لەسەر شێوازی بازنەکانی ھەڵبژاردن لە كەركووك رێككەوتن و ئەنجومەنی نوێنەرانیش پەسندی کرد.
بەگوێرەی رێككەوتنەكەش، كەركووك بەسەر سێ بازنەی ھەڵبژاردندا دابەش دەكرێت، باکووری کەرکووک پێنج کورسی، ناوەندی کەرکووک چوار کورسی و حەویجە و ریازیش سێ کورسی.
ئەم بازنانە بەپێی کۆتای ئافرەتان دیاری کراوە کە کەرکووک سێ کۆتای ئافرەتانی ھەیە و ژمارەی کورسییەکانیشی١٢ کورسییە.




