٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی بەبۆنەی جەژنی لەدایك بوونی حەزرەتی محەمەد (درودی خوای لەسەربێ)

سەرچاوە: KDP.info

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی لەدایك بوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد(درودی خوای لێبێت) گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین، ئومێدەوارین ئەو بۆنە پیرۆزە هەوێنی خێر و خۆشی و ئارامی و،  زیاتر چەسپاندنی گیانی برایەتی و  لێبووردەیی و تەبایی بێ و، گەلەكەمان بە هەموو پێكهاتەكانیەوە لە دەردەسەری و ناخۆشی بەدوور بێ بەتایبەتی لەو هەلومەرجە نەخوازراوەی قەیرانی تەندروستیدا.

لەو یادە پیرۆزەدا جەخت دەكەینەوە سەر پەیامی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و هەماهەنگی نێوان پێكهاتە جیاجیاكانی كوردستان و، هەروەها بە ئەركی هەموو لایەكمانی دەزانین کە گیانی هاوبەشی و بەیەكەوەژیان پتەوتر بكەین بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵگەی كوردستانیی و زیاتر برەودان بە خۆشگوزەرانی و ئاسوودەیی هاووڵاتیان و رەتكردنەوە و نەهێشتنی دووبەرەكی و توندڕۆیی و شەڕانگێزیی.

جارێكی دیكە یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری مەزنمان حەزرەتی(محەمەد)درودی خوای لێبێت، لە گشت موسڵمانان و مرۆڤایەتی پیرۆز بێت.
 
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١١ـی رەبیعولئەوەلی ١٤٤٢ـی كۆچی
  ٢٨ـی١٠ـی٢٠٢٠ـی زایینی

هەواڵی پەیوەندیدار