٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شارەوانی زەوی بۆ ناوچەی پیشەسازی دابین كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی شارەوانیی ھەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی دەستەی وەبەرھێنان داوای كردبوو شوێن بۆ ناوچەی پیشەسازیی ھەولێر دابین بكرێت، زەویمان بۆ دابین كردووە و لە ئێستادا تەنھا ماوە دەست بە كارەكانی خۆیان بكەن.

سیامەند كەریم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای ئەوەی دەستەی وەبەرھێنان داوای كردبوو كە زەوییان بۆ دابین بكەین، بۆ ئەوەی ناوچەیەكی پیشەسازی لە ھەولێر دروست بكرێت، ئێمە زەویمان لە شوێنی تیمارت لەسەر رێگای مەخموور بۆی تەرخان كردووە و لای ئێمە كارەكان تەواو بوون و ماوە لای خۆیان دەستبەكار ببن و ناوچەی پیشەسازیی ھەولێر دروست بكرێت".

پێشتر دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی كوردستان باسی لەوە كردبوو، ھەموو رێكارەكانی دروستكردنی ناوچەی پیشەسازی تەواو بوون و تەنھا ماوە زەوی بۆ دابین بكرێت، شارەوانیی ھەولێریش ئەوە دەخاتە روو، كە زەوییان دابین كردووە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار