٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

په‌یامی هاوخه‌میى مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ كۆچی دوایی عومەر ئاغا گەڵاڵی

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بۆ كۆچی دوایى عومەر ئاغا گەڵاڵی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاستەی و خزم و كەسوكار و بنەماڵە و سەرجەم خزمانی گەڵاڵی كرد، كه‌ ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەڕێزان خانەوادەی عومەر ئاغا گەڵاڵی 

خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دیار و ناودار خوالێخۆشبوو (عومەر ئاغا گەڵاڵی).

بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خزم و كەسوكار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزمانی گەڵاڵی دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لەخودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..

  

انا لله وانا الیه راجعون

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار