ئەمڕۆ ئەنجومەنی وه‌زیران، دوو رەشنووس تاووتوێ دەکات

ھەولێر-KDP.info- به سه‌رپه‌رشتی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه و له چوارچێوه‌ی یاسای چاكسازی دوو رەشنووس تاووتوێ دەکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئەنجومەنی وەزیران لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دوو رەشنووسی (پەیڕەوی ئیمتیازەكانی زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی) و (پەیڕەوی دیاریكردنی ماف و ئیمتیازەكانی میراتگرانی شەهیدان) تاوتوێ دەکات. هەروەها راپۆرتی تایبەت بە جینۆسایدی تاوانەكانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەخاتە بەر باس و گفتوگۆ.
(43)مین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێوەدەچێت.
فائیزە کۆیی




