٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"دانوستاندنی کوردی. کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان"

سەرچاوە: KDP.info

قامشلۆ- KDP.info - ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا دەڵێت، گفتوگۆیان لەگەڵ PYNK ڕانەوەستاندووە و بەردەوام دەبن تا دەگەنە چارەسەری کۆتایی.

بەشار ئەمین، لە لێدوانێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا گوتی: "ئێستا ئەوان دوو قۆناغی دانوستاندنیان بڕیووە و ئەویش ڕوئیای سیاسی و دروستکردنی لێڤەگەرێک، ئیستاش چاوەڕوانی ئەمەریکان بۆ قۆناغی ئیداری."

گوتیشی: "ڕاستە هەندێک ناکۆکییان هەیە لەسەر چۆنیەتیی پشکداریکردنی ئەنەکەسە لە ئیدارەدا، بەڵام نابنە ڕێگر بۆ وەستاندنی دانوستاندنەکان، هیشتا پرسی گەرمیش لەنێوانیاندا پرسی پەروەردە و سەربازیکردنی نەچاری و  هەندیک پرسی ترە."

دەربارەی هەندێک لێدوانی لایەنی ترەوە، ئەو گوتی: "ڕاستە لیرە و لەوێ گوێم لە هەندێ لێدوان دەبن، بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین و گوێ بە هیچ لێدوانیک نادەین، ئیمە پرسی کورد و بەرژەوەندیی کورد لە سەرووی هەموو شتێک دادەنێن و لای ئێمە دانوستاندن هیچ جارێک ڕاناوەستن، چاوەڕوانی ئەمەریکاین بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان."

کاروان باعدری

هەواڵی پەیوەندیدار