ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی راگه‌یاند

ھەولێر-KDP.info- ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایدهگهێنێت، هه‌موو هه‌وڵێك بۆ چه‌واشه‌كردنی ڕای گشتی و بۆ دژایه‌تیكردنی ده‌سه‌ڵاته فه‌رمییه‌كان، له ژێر هه‌ر فشارێكدا بێت ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م هه‌وڵه نه‌زۆكانه، له كاره‌كانمان ساردمان ناكاته‌وه.
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان:
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
ته‌نیا ئه‌و ڕاگه‌یاندراو و بابه‌تانه‌ی له سایتی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان (https://www.krsc.gov.krd) بڵاوده‌كرێنه‌وه، گوزارشت له ڕای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و هه‌ر شتێكی تر له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م چوارچێوه‌یه‌دا بێت، ده‌ڕبڕی ڕای فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نییه. هه‌موو هه‌وڵێكیش بۆ چه‌واشه‌كردنی ڕای گشتی و بۆ دژایه‌تیكردنی ده‌سه‌ڵاته فه‌رمییه‌كان ، له ژێر هه‌ر فشارێكدا بێت ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه. خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م هه‌وڵه نه‌زۆكانه، له كاره‌كانمان ساردمان ناكاته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین له دابینكردنی ئاسایشی هاووڵاتیان و پووچه‌ڵكردنه‌وه و ڕێگه‌گرتن له هه‌موو هه‌وڵێكی تێكده‌رانه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌م كاره تیرۆریستیانه‌دا هه‌یه ، ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه.




