٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە 2020/10/26 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد بە سەرۆکایەتی جەنەراڵ کەڤن کۆپسی جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا. 

لە دیدارەکەدا  دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان تاووتوێ کرا. جەخت لە بەردەوامیی ڕاهێنان و پشتیوانیکردنی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و گرووپە تیرۆریستییەکان و پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار