لیوا حەمە رێگر: زیادبوونی جووڵەی چەکدارانی داعش لە کەرکووک جێی مەترسیە

کەرکوک-KDP.info- فەرماندەی پێشمەرگەکانی کەرکوک ئاشکرایکرد، زیادبوونی جووڵەی چەکدارانی داعش لە کەرکووک جێی مەترسیە و پێی وایە، خەڵکێکی ھاوسۆزی داعش ھۆکاری سەرەکیە بۆ بەھێزبوونی داعش لە سنوری کەرکووک.
لیوا حەمە رێگر، فەرماندەی فەرماندەیی کەرکوکی ھێزی پێشمەرگە بەمالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "ماوەیەکە جموجووڵی چەکدارانی داعش لە سنوری پارێزگای کەرکوک زیادی کردووە و ھۆکاری سەرەکیش بۆ دوو خال دەگەڕێتەوە، کە یەکەمیان بێتوانایی ھێزە عێراقییەکانە بەرامبەر بە تیرۆرستانی داعش و توانای کۆنتڕۆڵکردنی رەوشی ئەمنی ناوچەکەیان پێناکرێت و بەرەنگاری چەکدارانی داعش نابنەوە.
فەرماندەکەی کەرکووک گوتیشی "ھۆکاری دووەمی سەرھەڵدانەوەی داعش لە کەرکوک بۆ پشتگیری خەڵکی ناوچەکەوە ھەیە، چونکە خەڵکێکی زۆری سنوری کەرکوک ھاوسۆزن لەگەل چەکدارانی داعش و بە چەکی حکوومەتەوە ھاوکاری و پشتیوانی داعشن، ئەوەش وایکردوە داعش لە سنوری کەرکووک بەھێز بێت و بتوانێت کردەوەی تیرۆرستی ئەنجامبدات.
لەبارەی ئەو گۆڕە بەکۆمەلەی رۆژانی رابردوو لە دەوروبەری کەرکوک دۆزراوەتەوە گوایە رۆفاتی پێشمەرگە دیلەکانی تێدایە، لیوا حەمە رێگر جەختی کردەوە" ئەو گۆڕە بەکۆمەلە ھی پێشمەرگە نییە، بەلکۆ ھی سەردەمی رژێمی بەعسە و بەپێی ئەو رۆفاتانەی بینراون پێدەچێت ھی سەردەمی ئەنفال و جینۆسایدی ساڵی ھەشتاکان بێت.
قائید میرۆ




