پرسه‌نامه‌یه‌ك له سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه

هەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی نووسەر و چیرۆک‌نووس کاکە مەم بۆتانی ده‌كات، كه ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نی 83 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
"به داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی نووسه‌ر و چیرۆک‌نووسی ناسراو و سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد (کاکە مەم بۆتانی)م بیست. پرسه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌ی و نووسەرانی کوردستان ده‌كه‌م . خوای گه‌وره گیانی به به‌هه‌شت شاد بكات و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
25/10/2020"




