سه‌نته‌رى ڕافیده‌ینى نێوده‌وڵه‌تى، سووتاندنى باره‌گاى لقى 5ى پارتى و ئاڵاى كوردستان له به‌غدا پرۆتستۆ ده‌كات
__2020_05_17_h20m22s24__HK_(21)__2020_10_24_h16m33s1__ER.jpg)
ژنێڤ -KDP.info - سه‌نته‌رى ڕافیده‌ینى نێوده‌وڵه‌تى بۆ دادپه‌روه‌رى و مافى مرۆڤ له ژنێڤ، له به‌یاننامه‌یه‌كدا سووتاندنى باره‌گاى لقى 5ى پارتى و ئاڵاى كوردستانی له به‌غدا پرۆتستۆ كرد و ڕایگه‌یاند كه تاوانى سووتاندنى باره‌گاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كارى تیرۆریستیى ڕێكخراو له‌لایه‌ن ھەندێ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و هه‌روه‌ها میلیشیا وه‌لائییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت کە له دژى گه‌لى كوردن.
كارى تێكده‌رانه و سووتاندنى باره‌گاكان هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئارامى و ئاشته‌واییى كۆمه‌ڵایه‌تى و، داوا ده‌كه‌ین هه‌رچیى زووه ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه بكرێت له‌و تاوانه و تاوانكاران به زووترین كات بدرێنه دادگا، به‌تایبه‌تیش ئه‌و لایه‌نه‌ى كه پیلانى هێرش و ههڵكوتانهكهى داڕشتووه و جه‌ختى له‌سه‌ر زێده‌ڕۆیى له‌سه‌ر ئاڵاى كوردستان كردووه، چونكه ئه‌وان نه حیساب بۆ كه‌س ده‌كه‌ن و نه سڵیش ده‌كه‌ن و هیچ به‌هایه‌كیش بۆ میلله‌تى كورد دانانێن كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كات، هه‌ڵه هه‌ره گه‌وره‌كه كه ئه‌م تاخمه كردیان ژێرپێخستن و سووتاندنى ئاڵاى كوردستان بوو، كه ئه‌م كاره‌ش كاریگه‌ریى سیاسى و سۆسیۆلۆژى و سایكۆلۆژیى له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر ده‌بێت و ئاسه‌وارێكى قووڵ لەسه‌ر ده‌روونى میلله‌ت جێ دێڵێت.
دیارترین ئه‌و گرووپانه‌ى به‌شدارییان له سووتاندنى ئاڵاى كوردستان و باره‌گاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كرد گرووپەکانى ''ربعالله و احبابالله'' بوون.
بۆیه داوا له حكوومه‌تى عێراق ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ى به‌شدارییان له‌م تاوانانه كردووه ده‌ستگیر بكرێن و بدرێنه دادگا و له‌پێش چاوى جه‌ماوه‌رى عێراق سزا بدرێن، هه‌روه‌ها پابەند بن به لێكۆڵینه‌وه له‌م پێشێلكارییانه وه‌كوو پێویست و سزاى گونجاو به‌سه‌ر تاوانكاراندا بسه‌پێنن.
سه‌نته‌رى ڕافیده‌ینى نێوده‌وڵه‌تى بۆ دادپه‌روه‌رى و مافى مرۆڤ
ژنێڤ 18 ئۆكتۆبه‌ر 2020




