٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شوان محەمەد تەھا: ھەموو ماڵێکی کورد لە بەغدا بارەگای پارتییە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- دوای ھێرشەکەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بۆ سەر بارەگای لقی پارتی لە بەغدا شاندێکی پارتی سەردانی بەغدای کرد و بەرپرسی لقی پێنجیش دەڵێت، لیژنەیەکی باڵا بۆ لێکۆڵینەوە پێک ھاتووە و ژمارەیەک خەڵکیش گیراوە.

شوان محەمەد تەھا، بەرپرسی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ھێرشەکەی سەر بارەگای لقی پارتیمان لە بەغدا شاندێکی مەکتەبی سیاسی بە سەرۆکایەتیی دکتۆر جەعفەر ئیبراھیم سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ ڕێکخستنەکانی لق و زۆرێک لە لایەنە سیاسییەکان کۆ بوونەوە، ئەوانەی ھەڵوێستیان ھەبووە لەسەر ھێرشەکەی سەر بارەگای لقی پارتیمان.''

بەرپرسی لقی پارتی لە بەغدا دەشڵێت: "ئێمە لە کار و چالاکیی خۆمان بەردەوامین، ھەر دوێنێ لە گەڕەکی فەلەستینی بەغدا نزیکەی ٦٠٠ گەنجی کورد کۆ بوونەتەوە و تێیدا جەختیان کردووەتەوە دژی ھەر ھێرشکن بۆ سەر بارەگای پارتیمان و سووتاندنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و دەڵێن ھەموو ماڵێکی کورد لە بەغدا بارەگای پارتییە، ژمارەیەک لەو گەنجانەش لە ڕووی حزبییەوە پارتی نەبوون، بەڵام کورد بوون و پشتگیریمان دەکەن."

لەبارەی ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە ھێرشی سەر بارەگای پارتی، شوان محەمەد تەھا ڕوونی کردەوە: "لیژنەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتیی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقی پێک ھاتووە و لێکۆڵینەوە دەکرێت لە ڕووداوی سووتاندنی ئاڵای کوردستان و بارەگای لقی پێنج، بێگومان ژمارەیەک خەڵک گیراوە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە و ئێمەش وەک پارتی چاودێری ڕەوشی لێکۆڵینەوەکە دەکەین و زۆربەی لایەنە سیاسییە عێراقییەکانیش ھەڵوێستی جوامێرانەیان ھەبوو و دژی ھێرشەکە وەستاونەتەوە."

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار