٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت بڕیاری داوە ئەوانەی مووچەیان نییە بۆیان خەرج بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیاری داوە مینحەی زیندانیانی سیاسی بەردەوام بێت تاوەکو وردبینی لە ناوی سەرجەمیان دەکرێت، کە پێشتر لە کۆی ٢٣ھەزار، تەنھا پێنج ھەزار کەس مینحەیان وەردەگرت، ئێستاش وردبینی لە ناوی ھەموواندا دەکرێت و ئەوەی بە فیعلی زیندانی سیاسی بێت، مینحەی پێ دەدرێت، بە مەرجێک مووچە لە حکوومەت وەرنەگرێت.

سەرۆکی لیژنەی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان، سەوسەن محەمەد میرخان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، مینحەی بەشێک لە زیندانیانی سیاسی بڕدرا، لەبەر ئەوەی ١٠ساڵی خۆیان تەواو کرد و حکوومەت مینحەی ھەمووی بڕی بۆ ئەوەی وردبینی بکات، بەڵام بە ھۆی دروستبوونی کێشە بۆ خوێندنی منداڵی زیندانیانی سیاسی، سەرۆکی حکوومەت بڕیاری دا ئەوەی لە حکوومەت مووچەی نییە، بۆیان خەرج بکرێت و ئەوانەی دیکەش کە ١٨ھەزار زیندانی سیاسییە، چاکسازیی تێدا دەکرێت و دواتر ئەوەی مافی خۆیەتی، مینحەی پێ دەدرێت.

میرخان گوتیشی، ٢٣ھەزار زیندانی سیاسی ھەیە و پێنج ھەزار کەس مینحە وەردەگرن، ئەوانەی دیکەش پێویستیان بەوە ھەیە وردبینی لە سەرجەمیاندا بکرێت و دواتر کێ شایستەیە، مینحەی پێ دەدرێت.

دەشڵێ، جارێ مینحەی سەرجەمیان بەردەوام دەبێت تاوەکو وردبینی لە ناوی ھەموواندا دەکرێت، چونک کۆمەڵێکیان کێشەیان ھەیە و پێویستە ھەمووی یەکلا بکرێتەوە، ئەوکات ئەوەی زیندانی سیاسی بێت، مینحەی پێ دەدرێت، بە مەرجێک مووچە لە حکوومەت وەرنەگرێت.

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار