٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ڕێککەوتنی شنگال دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە"

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- قایمقامی قەزای شنگال دەڵێت، دوای ئەوەی ڕێککەوتنی شنگال ئیمزا کرا ئێستا دەستیان کردووە بە نووسینی ناو بۆ پێکهێنانی هێزێکی پۆلیس بۆ شنگال.

ڕێککەوتنی شنگال لە نێوان حکوومەتی عیراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا کراوە و چەندین خاڵی ئەمنی و خزمەتگوزاری و ئیداری لەخۆی دەگرێت.

مەحما خەلیل، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئێستا دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی خاڵ و بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە و یەکەم هەنگاویش دروستکردنی هێزێکە بۆ ناوخۆی شنگال و پاراستی ئەو قەزایە."

گوتیشی: "خاڵێکی ڕێککەوتنەکە بریتییە لە پێکهێنانی هێزیکی ٢٥٠٠ کەسیی پۆلیس بۆ شنگال، ئەو هێزەش لە ١٥٠٠ کەسی خەڵکی کەمپەکان و ١٠٠٠ کەسیش لەو کەسانەی گەڕاونەتەوە شنگال پێک دێت و دوێنی دەستیان بە نووسینی ناوەکانیان کرد و مامەڵەکانیان بەڕێوە دەبەن."

قایمقامی شنگال ئاماژەیشی دا: "هیوادارین هەموو خاڵ و بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە بکەونە واری جێبەجێکردنەوە."

 

کــاروان بـــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار