پەرلەمان: حکومەت باشترین راپۆرتی لەبارەی یاسای چاکسازی بۆ پەرلەمان رەوانە کردووە
__2020_05_17_h20m22s24__HK__2020_10_20_h19m3s32__HK.jpg)
ھەولێر_KDP.info_ جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاھە لەپەرلەمانی کوردستان گوتی ، حکومەت ھەرێمی کوردستان ھەنگاوی باشی ناوە بۆ جێ بەجێ کردنی یاسای چاکسازی وراپۆرتەکەی بۆ پەرلەمانی رەوانە کردووە زۆر شەقاف وباشترین راپۆرتە ولەھەموو سێکتەرەکان کاریان کردووە.
جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاھە لەپەرلەمانی کوردستان ، سەعید ھەرکی ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کورستان گوتی ، ئێمە راپۆرتی حکومەتی ھەرێمی کوردستانمان خوێندنەوە کە لەبارەی یاسای چاکسازی بۆ پەرلەمانی رەوانە کردووە ولەھەموو سێکتەرەکان کاریان کردووە وزۆر شەفاف بوو وباشترین راپۆرت بوو کە حکومەت بۆ ئێمەی رەوانە کردووە و زۆر جدیە لە ئەنجامدانی چاکسازی.
سەعید مستەفا ھەرکی گوتیشی، چەندین لیژنە دروست کراون بۆ جێ بەجێ کردنی یاساکە وزۆر ھەنگاو بۆ جێ بەجێ کردنی یاساکە رەوانە کردووە وبڕیارە ٩٨٠ملیار دینار کە وەکو قەرز لای بازرگانانە وەریبگرێتەوە و دەستی پێکرد ودەست بەوەرگرتنەوەی کراوە ولەئێستادا ملیارکیان وەرگرتووە وئەوەی دیکەش خەریکی وەرگرتنی پارەکەن .
وتیشی، پرۆژەکە زۆر فراوان وتێر وتەسەلە و حکومەت کاری باشی لەسەر کردووە وبەردەوام دەبێت یاساکە بەتەواوی جێ بەجێ دەکات.
دوێنێ حکومەتی ھەرێمی کوردستان راپۆرتی سێ مانگی کارکردن لەبارەی یاسای چاکسازی بۆ پەرلەمان رەوانە کرد.
بڵند ئیبراھیم




