٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمساڵ ئەوەی لە زانکۆ و پەیمانگا ئەھلییەکان بخوێنێت ٤٥% داشکاندنی بۆ دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان گوتی، بۆ پڕکردنەوەوەی فۆرمی زانکۆلاین و وەرگرتنی قوتابییان لە زانکۆ و پەیمانگاکان تەنھا ئەم ھەفتە لەبەردەستە و ئەمساڵ ئەو قوتابییانەی لە زانکۆ و پەیمانگای حکوومییەکان وەرنەگیرێن لە زانکۆ و پەیمانگە ئەھلییەکان دەخوێنن و ٤٥% نرخی وەرگرتنیان داشکاندنی بۆ دەکرێت، ئەمەش وا دەکات دەرفەتی زیاتر بۆ قوتابییان بڕەخسێت بخوێنن.

ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان، گوڵستان باقی سلێمان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەمساڵ ڕێژەیەکی زۆری قوتابی لە پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەرچوون و حكوومەتی هەڕێم ناتوانێت ھەمووان لە زانکۆ و پەیمانگا حکوومییەکان وەرگرێت و ئێستا فۆرمی زانکۆلاین پڕ دەکەنەوە بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان و تەنھا ئەم ھەفتەیان ماوە و دوادەرفەتە بۆ پڕکردنەوەی فۆرم."

گوڵستان باقی سلێمانی گوتیشی: "حکوومەت ئەوەی لە توانایدا بێت قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەردەگرێت، بەڵام ڕێژەی دەرچوون زۆرە و ناتوانن ھەمووان وەرگرن."

سلێمان باسی لەوەش کرد: "حکومەتیش زانکۆ و پەیمانگای ئێوارانی بە پارە ھەیە و ئەھلییش ھەن و ئەمساڵیش بڕیار دراوە ٤٥% داشاندن بۆ قوتابییان بکرێت، ئەوانەی لە زانکۆ و پەیمانگا ئەھلییەکان دەخوێنن، ئەمەش ھاوکارییەکی باشە بۆ قوتابییان بۆ ئەوەی دەرفەتیان ھەبێت لە زانکۆ و پەیمانگا ئەھلییەکان وەرگیرێن و بتوانن بخوێنن."

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار