٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

''دیا کورد'' ھێرشکردنە سەر ھێما نەتەوەییەکان ئیدانە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئەورووپا KDP. info-  کۆمیتەی دامەزراندنی کۆنفیدراسیۆنی کوردانی دیاسپۆرا (دیا کورد) ھێرشکردنە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغدا و سووتاندنی ئاڵای کوردستانی شەرمەزار کرد و ڕایشیگەیاند، ئاڵا و ھێما نەتەوەییەکانی دیکە بەشێکی گرینگن لە ناسنامەی نەتەوەیی.

لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەکەیەکی گەیشتووەتە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ''دیا کورد'' ئاماژەی بەوە کردووە کە "لە ڕۆژی ١٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ ژمارەیەک توندڕۆی لەیاسا دەرچوو ھێرشیان کردە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا و بینای بنکەکەیان سووتاند، دواتر بێڕێزی بەرامبەر بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان کرا و سووتێندرا."

لە بەشێکی دیکەدا ھاتووە: "ھێرش بۆ سەر پیرۆزترین ڕەمزی نەتەوەییی کورد، واتە ئاڵای کوردستان و پارتێکی کوردستانی کارێکی ناڕەواو دوژمنایەتیکردنی گەلی کورد و کوردستانە، ئاڵا و ھێماکانی نەتەوەییەکانی دیکە بەشێکی گرینگن لە ناسنامەی نەتەوەییمان، ئەم دەستدرێژی و بێڕیزییە، دەستدرێژیکردنە بۆ سەر نەتەوەکەمان."

''دیا کورد'' جەخت دەکاتەوە کە ئەم ھێرشە تیرۆریستییە بەتوندی شەرمەزار دەکات و داوای سزادانی تاوانباران دەکات و ڕایگەیاندووە: ''با دوژمنانی کورد بزانن، کە گەلی ئێمە ھەر پایەدار و ئاڵای کوردستان ھەر شەکاوە دەمێنێتەوە، ئیرادەی گەلێکی ئازادیخواز و تینووی سەربەخۆیی بە ھێرشی دەستەیەکی تێنەگەیشتووی دژەمرۆڤایەتی ناشکێندرێت."

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار