وەزارەتی دارایی زیاتر لە 20 كۆمپانیا دەداتە دادگا
__2020_10_19_h14m0s36__BA.jpg)
ھەولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی ھەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان زیاتر لە 20 كۆمپانیا دەداتە دادگا.
وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، لە هەنگاوێکی دیکەی چاکسازی بەهۆی نەدانی باج و خۆدزینەوە لە باجدان، بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری سەربە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 20 کۆمپانیا دەداتە دادگا.
لە راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوەشكراوە، لەمەودوا هەر کۆمپانیا و کەس و لایەنێک خۆیان لە باجدان بدزنەوە، رێگای یاسایی توندیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و بە توندترین شێوە رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێنەوە.




