وەزارەتی پەروەردە چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد

هه‌ولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان چه‌ند بریارێكی نوێی سه‌باره‌ت به‌خوێندنى ئه‌مساڵ ده‌ركرد
بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان له نوسراوێكدا چه‌ند بڕیارێكی نوێی بۆ خوێندنی ئه‌مساڵ ده‌ركرد و ئاڕاستەی پەروەردەی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرده‌وه و رایده‌گه‌ێنێت كه پێویستە ئەمساڵ مامۆستایان پابەندبن بە تەواوکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندن و پڕۆگرام کەم ناکرێتەوە.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه خوێندنی پرۆگرامەکان بە گوێرەی ریزبەندی دەبێت و بەش و بەندەکان نابێت پاش و پێش-یان پێبکرێت، هەروەها تاقیکردنەوەکانی نیوەوەرز، مانگانە و تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ لە هەمان ئەو وادەیەدا بەڕێوەدەچن کە لەساڵنامەی خوێندندا ئاماژەی پێکراوە.
ده‌قی نووسراوه‌كه‌ی په‌روه‌رده:





