مەسرور بارزانی: هەرگیز زامی خیانەتی خاکفرۆشانمان بیر ناچێتەوە

ھەولێر-KDP.info- مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سێیه‌م ساڵیادی رووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، " دۆخی نائاسایی كه‌ركووك جێگه‌ی قبوڵكردن نییه".
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامه‌كه‌ی له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: "ئەو دۆخە نائاساییەی، کە لە ئەنجامی خیانەتی خاکفرۆشانەوە، لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی تر هاتە ئاراوە، جێگەی قبوڵکردن نییە".
هه‌روه‌ها هاتووه: "هەرگیز زامی خیانەتی خاکفرۆشانمان بیر ناچێتەوە. بەڵام لە خیانەت بە زامتر ئەوەیە، کە گەل خیانەتکار سزا نەدات".




