سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له پارێزگارى كه‌ربه‌لا كرد

ھەولێر-KDP. info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15/10/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان، پێشوازى له به‌ڕێز نصیف جاسم الخطابی، پارێزگارى كه‌ربه‌لا كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز پارێزگارى كه‌ربه‌لا پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى پارێزگاكه به‌تایبه‌تى له‌ڕووى گه‌شتیاریى ئایینییه‌وه خسته ڕوو و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئارامى و سه‌قامگیریى كه‌ربه‌لا، ڕیخۆشكه‌ره بۆ سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى ناوخۆیى و بیانى و پارێزگاكه له پرۆسه‌یه‌كى به‌رده‌وامى فراونبووندایه. هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان ستایشى ئه‌زموونى سه‌ركه‌وتووى كه‌رتى تایبه‌تی هه‌رێمى كوردستانى له بوارى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریدا كرد كه ده‌كرێت بۆ كه‌ربه‌لا و پارێزگاكانى دیكه‌ى عێراقیش سوودى لێ وه‌ربگیرێت.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا هه‌ماهه‌نگیى پارێزگاكان و حكوومه‌تى فیدراڵ و گرنگیى شۆڕكردنه‌وه‌ى زیاترى ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ پارێزگاكان خرایه به‌ر باس تا بتوانن خزمه‌تى باشتر پێشكه‌ش به هاووڵاتیان بكه‌ن و كار و پڕۆژه‌كان خێراتر ئه‌نجام بدرێن.
له كۆتاییى دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، بانگهێشتێكى به‌ڕێز پارێزگارى كه‌ربه‌لاى بۆ سه‌ردانى پارێزگاكه قبووڵ كرد و هیواى خواست له كاتێكى گونجاوى داهاتوودا سه‌ردانى كه‌ربه‌لا بكات.




