سه‌رپەرشتیاری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین: پڕۆژەکانی مەسروور بارزانی دڵی ھاووڵاتیانی دەڤەرەکەی خۆش کرد

ڕاپەڕین-KDP.info- ناسر ئیسماعیل، ئابووریناس، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، ئه‌و پڕۆژانه‌ی له ڕانیه خرانه واری جێبه‌جێكردنەوە گرنگیی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنانی ژێرخانی ئاوه‌دانی و به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌لی كار و، داخوازی گرنگی هاووڵاتییان بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد: " به‌هۆی خه‌راپیی ڕێگاوبانەوە له ڕانیه کە گه‌شتیاران ده‌هاتنه سنووره‌كه زۆر جار لێیان تێك ده‌چوو بڕۆنه‌وه، بۆیه ته‌واوكردنی جووتسایدی ڕانیه گرنگه و پڕۆژه‌ی پردی ده‌ربه‌ندی ڕانیه پڕۆژه‌یه‌كی گرنگه و هاووڵاتییه‌كی زۆر خه‌ریكی كه‌سابه‌ت و بازرگانین له‌و سنووره، یه‌كێك له گرنگترین ڕێگاکانی بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری، دروستكردنی پرده".
ئه‌و ئابووریناسه ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌ستپێكردنی كۆمه‌ڵێك پڕۆژه له ڕانیه وا ده‌كات پاره‌یه‌كی زۆر بێته ناو بازاڕ و جووڵه بكه‌وێته بازاڕه‌وه و هه‌لی كار له زۆربه‌ی بواره‌كان ده‌سته‌به‌ر ببێت.
هیوا قه‌ره‌نی، سه‌رپەرشتیاری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینیش به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له سه‌ردانی بۆ ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی گرنگی خسته واری جێبه‌جێكردنه‌وه، له دانانی به‌ردی بناخه‌ی پردی ده‌ربه‌ندی ڕانیه، ده‌ست به كاركردنه‌وه له دوو پڕۆژه‌ی ڕێگاوبان له جووتسایدی ناوشاری ڕانیه و ڕێگای 60 مه‌تریی قه‌ڵادزێ، له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی دوو پڕۆژه‌ی نوێ به ته‌رخانكردنی ملیارێك و 500 ملیۆن دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كانی سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، له‌گه‌ڵ ته‌رخانكردنی ملیارێك و 300 ملیۆن دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی ژێرپه‌نجه‌ی مه‌مك".
هیوا قه‌ره‌نی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "ته‌واوی ئه‌و پڕۆژانه‌ی خراونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه داواكاریی هاووڵاتییانی سنووره‌كه‌مان بوون و بووه‌ته جێگه‌ی دڵخۆشی له‌لایەن هاووڵاتییانه‌وه و به ئومێده‌وه ده‌ڕواننه ئه‌و هه‌نگاوه، پێمان وایه ده‌روازه‌یه‌كی نوێتره له لالێكردنه‌وه و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە، پڕۆژه‌كان بۆ ئێستا‌ی ئیداره‌ی ڕانییه له پڕۆژه گرنگه‌كان بوون".
دەشڵێ: "هاتنی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پڕۆژه ئه‌و دوودڵییه‌ی لابرد كه جیاوازی بكرێت له نێوان ناوچه‌كاندا له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان، پێویسته به‌رده‌وام به‌پێی باشبوونی دۆخی داراییی حكوومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌ی جیا جیا له ئیداره‌ی ڕاپه‌رین بخرێنه واری جێبه‌جێكردن بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانمان."
له میانەی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ڕانییه كۆمه‌ڵێك پڕۆژه و داواكاریی تریشمان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیران كرد کە له ئاینده‌دا بخرێنه به‌رنامه‌ی كاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە، تاكو ئه‌و ناڕه‌زایی و كێشانه‌ی له سنووره‌كه‌دا هه‌یه كۆتایی‌یان پێ بێت." سه‌رپەرشتیاری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین وای گوت.
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




