٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دھۆك.. سێ ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاس تەواو بوون، ئێستا بەكار دەھێندرێن

سەرچاوە: KDP.info

دھۆك-KDP.info- قایمقامی قەزای ناوەندیی دھۆك رایگەیاند، پێنج ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاس لە دهۆك دروست دەكرێن و لە ئێستاشدا سێ لەوانە تەواو بوون و دووەكەی دیكەش كاریان تێدا دەكرێت.

جەھوەر عەلی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، لەناو پارێزگای دھۆك دروستكردنی پێنج ئەندەرپاس و ئۆڤەرباس بەردەوامە و لە ئێستادا سێ لەوانە تەواو بوون و ئێستا بەكار دەھێندرێن و شوفێران ھاتوچۆی پێدا دەكەن، ئەمەش ئاسانكارییەكی زۆری بۆ ھاووڵاتیان كردووە بۆ ھاتوچۆكردن، چونكە پێشتر خەڵك، بە تایبەت شوفێران، ھاتوچۆیان ھەندێك زەحمەت بوو بەو رێگایەدا و بۆیان ئاسان كراوە.

قایمقامی قەزای ناوەندیی دھۆك گوتیشی، ئەو دووەكەی دیكەش كاری بەردەوامیان تێدا دەكرێت تاوەكو ئەوانیش تەواو دەبن و دەكەونە خزمەت ھاووڵاتیانەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار