حكوومه‌تی هه‌رێم پێنج سایلۆی نوێ دروست ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی بازرگانیی هه‌ولێر ڕایگەیاند، بۆ گرنگیدان به به‌رهه‌می جووتیاران و پاراستنی گه‌نم وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی خۆراك و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، حكوومه‌تی هه‌رێم پێنج سایلۆی نوێ دروست ده‌كات.
هێمن سه‌ید موراد به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێستا له هه‌ولێر یه‌ك سایلۆ و له دهۆك سێ سایلۆ و له سلێمانی چوار سایلۆ هه‌یه كه ئه‌مه‌ش به‌شی هه‌ڵگرتنی گه‌نمی جووتیاران ناكات."
ده‌شڵێت: "بۆ گرنگیدان به به‌رهه‌می جووتیاران و پاراستنی گه‌نم وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی خۆراك و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، حكوومه‌تی هه‌رێم پێنج سایلۆی نوێ دروست ده‌كات كه له سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان و به‌گوێره‌ی پێویستی شاره‌كان و ژماره‌ی جووتیاران و قه‌باره‌ی سایلۆ‌كان ده‌بێت.''
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا سایلۆیه‌كی دیكه له‌سه‌ر ڕێگای قوشته‌په ده‌خرێته خزمه‌ت جووتیارانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌م شێوه‌یه‌ش ژماره‌ی سایلۆكانی هه‌ولێر ده‌بنه دوو سایلۆ."
هێدی كاكه‌یی




