٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەڵەبجەیەکان نیگەرانن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- هەڵەبجەیەکان نیگەرانن کە زۆربەی دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراق وەکو پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ ناکەن لە هەڵبژاردنەکانی ئایندەی عێراقیش بازنەیەکە سەر بە پارێزگای سلێمانی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێ، بەپێ ماددەکانی دەستوور هەڵەبجە پارێزگایە و فەرزە لەسەر حکوومەتی عێراقیش وەکو پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ بکات.

ڕێبوار هادی سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بە بڕیاری حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان هەڵەبجە پارێزگایە و لە دەستووری عێراقدا هاتووە تەواوی ئەو بڕیار و یاسایانەی پێش ساڵی ٢٠٠٣دەرچووێندراون ددانیان پێدادەندرێت و کاریان پێدەکات".

هادی گوتیشی: "بەپێ دەستوور دەبێت حکوومەتی عێراق وەکو پارێزگا مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجە بکات، بەڵام ئێستا دەبینین کە بەشێک لە وەزارەتەکان وەک پارێزگا مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجە ناکەن، ئەوەتا بۆ هەڵەبژاردنی ئایندە هەڵەبجە نەکراوەتە پارێزگایەکی سەربەخۆ و بازنەیەکی هەڵبژاردنە لە چوارچێوەی سلێمانی، بەڵام تاکو ئێستاش گفتوگۆکان لەبارەی شێوازی بازنەکانی هەڵبژاردن کۆتایی نەهاتووە".

 

عەزیز ڕەسووڵ

هەواڵی پەیوەندیدار