فارس عیسا: تەنیا ماوە٣٢٠ملیارەکەی هەرێم بگات.. ھیچ گرفتێکی نەماوە

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا گوتی، دوێنێ ھەموو رێکارەکانی ناردنی ٣٢٠ملیارەکەی ھەرێم تەواو بووە و نوسراوی ناردنەکەش تەواو بووە، تەنیا ماوە پارەکە بگات و ھیچ گرفتێکی نەماوە.
فارس عیسا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "لە بەغداوە ھەموو رێکارەکانی ناردنی ٣٢٠ملیارەکەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەواو بووە و دوێنێ دواجار و دواین نوسراو ئیمزا کرا بۆ ئەوەی پارەکە ڕەوانە بکرێت.
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕوونیشی کردەوە، لە ئێستادا ھیچ بەربەستێک نەماوە، تەنیا ڕەوانە کردنی مابوو کە ھەرکاتێک ڕەوانە بکرێت ئاساییە، چونکە ڕێکارەکان تەواوبوون و ئیمزاش لەسەر ناردنی کراوە.
بڵند ئیبراھیم




