سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له د. نوورى عوسمان ده‌كات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13/10/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ كۆچى دواییى كه‌سایه‌تیى دیارى ناوچه‌ى شه‌نگال، خوالێخۆشبوو عوسمان مه‌حموود شه‌نگالى، باوكى به‌ڕێز د. نوورى عوسمان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان، سه‌ره‌خۆشى له خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى پرسه و سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕینى هاوخه‌مى و هاوسۆزیی خۆیان، ئاماژه‌ی به ڕۆڵ و خه‌باتی خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌یان کرد و هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى، سه‌بوورى و ئارامییش به خۆیان و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان ببه‌خشێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز د. نوورى عوسمان، سوپاس و پێزانینى خۆیان بۆ په‌یوه‌ندى و هاوخه‌میى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، دووپات كرده‌وه.




