٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە باتیفا بە گوژمەی ٩ملیار دینار پڕۆژە ئەنجام دەدرێن

سەرچاوە: KDP.info

باتیفا-KDP.info- بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفا رایدەگەیەنێت، لە سنووری ناحیەی باتیفا كۆمەڵێك پڕۆژە بە گوژمەی ٩ملیار دینار ئەنجام دەدرێن، كە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆی تەرخان كردوون.

دلشێر عەبدولستار، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە سنووری ناحیەی باتیفا پڕۆژەیەكی گەورەی ئاو بۆ ناوچەكە بە گوژمەی حەوت ملیار دینار جێبەجێ دەكرێت، لەگەڵ دروستكردنی شەقامێكی ٨٠٠مەتری لە نیزك باتیفا، پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆی ٥٠٠ مەتری و شەقامێكی دیكەی ١٢٣٣ مەتری، كە ٢٥٠مەتری ئاوەڕۆیە و، دەست بە ئەنجامدانی سەرجەم پڕۆژەكان دەكرێت، جگە لە پڕۆژەی ئاو نەبێت كە ئەویش پێویستی بە تەندەرینە و ئەوانەی دیكە كاری بەردەوامیان تێدا دەكرێت و بەشێك لەوانەش ٥٠% تەواو بوونە".

عەبدولستار گوتیشی، پڕۆژەی ئاو لەو مانگەدا كە رێكارەكانی تەواو بوون، ئەویش دەست بە دروستكردنی دەكرێت.

ناوبراو ڕوونیشی كردەوە، گوژمەی كۆی پڕۆژەكان كە لە سنووری ناحیەی باتیفا ئەنجام دەدرێت، ٩ملیار دینارە، كە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆی تەرخان كردوون و دەست بە جێبەجێكردنیان كراوە.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار