٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی دارایی: وەزیر لە پەرلەمانە و ڕوونكردنەوە لەبارەی گۆڕانكارییەكانەوە دەدات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزیری دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گەیشتە پەرلەمان بۆ ڕوونكردنەوە لەبارەی دوایین گۆڕانكارییەكانی مووچە و ئەو چەند مانگەی ڕابردوو، كە مووچە بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نەدراوە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاوات شێخ جەناب، گەیشتە پەرلەمانی كوردستان بۆ ڕوونكردنەوە لەبارەی داهاتی ناوخۆ و پاشەكەوتكردنی مووچەی ئەو چەند مانگەی ڕابردوو و دواگۆڕانكارییەكانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان."

دوێنێ ۱۲ـی ۱۰ـی ۲۰۲۰، وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گەنجینەكانی ئاگادار كردەوە، لە جیاتی لیستی مووچەی مانگی چوار، لیستی مووچەی مانگی نۆ ئامادە بكەن.

 

فایزە كۆیى

 

هەواڵی پەیوەندیدار