٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ئەمساڵیش کرێی خوێندن کەم دەکرێتەوە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە ئەمساڵیش ھاوشێوەی ساڵی ڕابردوو نرخی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی حکوومەت کەم بکرێتەوە و بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاش لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، پێویستە ڕەوشی ئابووری قوتابییان لەبەرچاو بگیرێت.

د. گەلاوێژ عوبێد، بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا, بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ساڵی ڕابردوو بەھۆی ڕەوشی ئابوورییەوە داوامان کردبوو داشکاندن لە کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکرێت و بڕیارەکە جێبەجێ کرا کە نرخی کرێی خوێندن ٤٥% کەم کرایەوە، ئەوەش ھاوکارئیەکی باش بوو بۆ قوتابییان."

بڕیاردەری لیژنەی خوێندنی باڵا دەشڵێت: "ئەمساڵیش داوامان کردووە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرێی خوێندن ٤٥% داشکاندانی بۆ بکات و ڕەوشی ئابووریی قوتابیانی ھەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگرێت، چونکە پێویستە لە قۆناغی ئێستادا ڕەوشی ئابووریی ھاووڵاتییان لەبەرچاو بگیرێت."

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمساڵیش حکوومەت ھاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ٤٥%ی نرخی خوێندنی ئێواران و پارالێل کەم دەکاتەوە و تەنیا ڕەزامەندیی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ماوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار