٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەھەرێمی کوردستان جموجۆڵی بازرگانی ١٠%زیادی کردووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، بەھۆی چەندین فاکتەر و باشبوونی دۆخەکە لە ئێستادا جموجۆڵی بازرگانی رۆژ بە رۆژ لە زیادبوون دایە، بە جۆرێک لە مانگەکانی ڕابردوو تا ئێستا ١٠% جوڵەی بازرگانی زیادی کردووە.

گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، فەتحی مەجید بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکرتی کوردستانی راگەیاند: "دوای کرانەوەی رێگاکان و ئاسانکاریکردن بۆ بازرگانان رۆژبەرۆژ جموجۆڵی بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان لە زیادبوون دایە و لە ئێستادا بەرەو زیاتریش دەچێت، چونکە وەکو پێشتر نیە ھاتووچۆ بۆ بازرگانان زەحمەت بێت و بەئاسانی دێن و دەچن و ھاوکاریان دەکرێت، ئەمەش بۆتە فاکتەرێکی سەرەکی بۆ ئەوەی جوڵەی بازرگانی زیاد بێت.

فەتحی مەجید گوتیشی، ئەگەر جموجۆڵی بازرگانی بەڕاورد بکەین بە مانگەکانی پێش، تا ئێستا ١٠% زیادی کردووە، ئەمەش باشە و لە داھاتووش ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت زۆر باشتر دەبێت.

مەجید ڕوونیشیکردەوە، ھۆکاری زیادبوونیشی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە دۆخی ھەرێم سەقامگیرە و ھەرێم و بەغدا خەریکی رێککەوتنن و بازار باشە، ئەگەر لەگەڵ بەغدا بگەنە رێککەوتن رێژەکە زۆر لەوە زیاتریش دەبێت بەشێوەیەکی بەرچاو. چونكە جارێکی دیکە کۆمپانیا بیانیەکانیش ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن بۆ ئەوەی کاری بازرگانی بکەنەوە و رێژەیەکی باشی کۆمپانیاکان ھاتوون.

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار